لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی تۆپی بالەی كوردستان كە شەش یانە بەشدارن و یەكێتیی ناوەندیی تۆپی بالەی كوردستان سەرپەرشتی دەكردو یارییەكانی بە شێوازی خول بە چوون و هاتن بەڕێوە دەچوو، لە دوایین هەفتەی خولەكەشدا سێ یاری گرنگ بەڕێوەچوو لە نێوان تیپە بەشداربووەكان، لە هۆلی یانەی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی هەردوو یانەی پێشمەرگە و شۆریجە بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یانەی شۆریجە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(3-1)گێم، یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆهەریری میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهیدی كردو لەیارییەكی بەهێزدا یارییەكەی لێ بردەوە بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، یانەی شەقڵاوەش لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینەهەواری شەقڵاوە رووبەڕووی یانەی ئەكاد بووەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی شەقڵاوە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە ئەنجامی(3-1)گێم یارییەكەی بردەوە، بەم ئەنجامەش پێشمەرگە نازناوەكەی بردەوە ئەمەش ریزبەندی تیپەكانە.
1-پێشمەرگەی سلێمانی 26خاڵ
2-هەولێر24خاڵ
3-شۆریجە18خاڵ