كۆڤان حەسەن كوڕە كوردی شاری ئاكرێ و یاریزانی هەڵبژاردەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی (lwas) لە وڵاتی هۆڵەندا كە بەبەشداری 24 هەڵبژاردەی وڵاتان بەشدارن لە پاڵەوانێتییەكە، كوڕە كوردی هەڵبژاردەكە كە تاكە یاریزانی كوردە و بە كوڕە زێڕینەكە ناسراوە و توانی ئەنجامێكی دڵخۆشكەربەدەست بهێنێت بە بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە لە هەڵدانی رم توانی پلەی یەكەم و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت و لە هەمان كاتیشدا لە هاویشتنی قورسایی توانی پلەی سێیەم و مەیدالیای بڕۆنزی بەدەست بهێنێت، یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییەش لە شاری سكادسكانل بەڕێوە دەچوو لە بارەی بەدەست هێنانی ئەم ئەنجامەش لە وڵاتی هۆڵەندا بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: زۆر دڵخۆشم بە بەدەست هێنانی پلەی یەكەم و سێیەم لەسەر ئاستی جیهان كە 24هەڵبژاردە بەشدارییان تێدا كردبوو پاڵەوانێتییەكەش ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینیوە لە هەڵدانی تیریش توانیم پلەی یەكەم و ریكۆردێكی جیهانی بشكێنم بە ناوی خۆمەوە ئەوەش دەستكەوتێكی ترە بۆمن هەوڵدەدەم لە پاڵەوانێتییەكانی تریش خۆم ماندووتر بكەم و پلەی گەورەتر بەدەست بهێنم.