لە جامی كوردستان هەولێرو پێشمەری سلێمانی ونەورۆز دووچاری شكست بوون ، زێرەڤانی براوە بوو

لە جامی كوردستان هەولێرو پێشمەری سلێمانی ونەورۆز دووچاری شكست بوون ، زێرەڤانی براوە بوو
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی یانەكانی كوردستان لە ژمارەیەك لە یاریگاجیاجیاكانی كوردستان شازدە یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، لەم یارییانەش چەندین رووبەرووبونەوەی گرنگ هەبوو لە نێوان یانەكان چەندین یانەش كەلە خولی نایاب بوون بەهۆی شكستیان دووڕخرانەوە، لەسەریاریگای سێمێل لە پارێزگای دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێروسێمێل بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا یانەی سێمێل بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ لە یانەی هەولێری بردەوە، لە شاری رانیەی دەروازەی راپەرینیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی شەهیدان وپێشمەری سلێمانی پاڵەوانی وەزری رابردوو بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا پاڵەوانی وەرزی رابردوو دووچاری دۆران هات بە ئەنجامی تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر،لەشاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی نەورۆز وئاشتی بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یانەی ئاشتی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ لە یانەی نەورۆز بباتەوە، یانەی زیرەڤانی پاڵەوانی جامی سوپەری كوردستان لە دەرەوەی یاریگای خۆلی لە قەزای سەید سادق لە یانەی سەیدسادقی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، بەم ئەنجامەش 16تیپ سەركەوتن بۆقۆناغی داهاتوو ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.

گارە-ئارارات(0-1)گۆڵ

هەڵبجەی شەهید-كەركوك(0-4)گۆڵ

ئاڵتون كۆپری- زاخۆ(0-3)گۆڵ

شەقلاوە-شێروانە(6-4)گۆڵ لێدانی یەكلای كەرەوە

سەرچنار-هەلۆ(4-5)گۆڵ لێدانی یەكلای كەرەوە

سۆران-هەندرێن(2-1)گۆڵ

سیروانی نوێ‌-دەربەندیخان(2-0)گۆڵ

كۆیە-بروسك(1-2)گۆڵ

سۆلاڤ-دهۆك(5-6)گۆڵ لێدانی یەكلای كەرەوە

غازی باكور-پێشمەرگەی هەولێر(1-2)گۆڵ

ئاكرێ‌-ئاڵا(1-0)گۆڵ

دووبز-سلێمانی(1-3)گۆڵ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top