بریتا ماڵئاوایی له مه‌له‌وانگه‌كان كرد
بریتا له ئۆڵۆمپیادی 2008ی په‌كین به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و توانی دوو میدالی زێڕ له 50 مه‌تر و 100 مه‌تر سه‌ربه‌ستدا بباته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو یه‌كێك بووه له دیارترین مه‌له‌وانه‌كانی جیهان و چه‌ندین میدالی له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا بردۆته‌وه.
شتیفنی ته‌مه‌ن 29 ساڵ نه‌یتوانی له ئۆڵۆمپیادی 2012ی له‌نده‌ن و مۆندیالی مه‌له‌ی ئه‌مساڵ كه له‌به‌رشه‌لۆنه كرا هیچ میدالێك بباته‌وه، بۆیه بریاری دا به‌یه‌كجاری وازبهێنێت و چاوه‌ڕێی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا نه‌كات كه ساڵی داهاتوو به‌رلین میوانداری ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه بریتا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی جاران هه‌مبوو، ئێستا نه‌مماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، جگه له‌وه‌ش ئه‌و وزه‌یه‌ی جارانم نه‌ماوه تا بتوانم ركابه‌ری باشترین مه‌له‌وانه‌كانی جیهان بكه‌م بۆیه بڕیارمدا وازبهێنم.
خەندان-ستادیۆم
