یاریگاکەی میلان هەڕەشەی داخستنی لێدەکرێت

یاریگاکەی میلان هەڕەشەی داخستنی لێدەکرێت
ڕۆژنامەی کورێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە ، یاریگای سان سیرۆ هەڕەشەی داخستنی لێدەکرێت ، ئەویش بەهۆی ئەوەی هاندەران لەو یاریگایەدا بەڕێژەیەکی زۆر ووشەی ڕەگەز پەرستی بەکار دەهێنن.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە لە یاری شەوی ڕابردووی میلان بەرامبەر سامپدۆریا کە میلان بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە ، هاندەران ووشەی ڕەگەز پەرستیان بەکارهێناوەوبە لافیتە قسەیان بە هاندەرانی یانەی ناپۆلی ووتوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە ، لیژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ، هۆشداری دەداتە یانەی میلان کە سزایەکی قورسی دەدات ئەگەر بێتوو ئەو کارە لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە بەردەوام بێت.









خەندان
Top