شوان مامۆ بووە یاریزانی زێرەڤانی

شوان مامۆ بووە یاریزانی زێرەڤانی
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یاریزانانی كوردو بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی لە وەرزی نوێ‌ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە بریارە یارییەكانی ئەم خولەكە لە 3ی مانگی داهاتوو یارییەكانی بە

شێوازی خول دەست پێبكات، بۆئەم مەبەستەش یانەی زێرەڤانی بەمەبەستی پاڕاستنی هەردوو نازناوی خولی نایابی كوردستان و جامی سوپەری كوردستان چەندین گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی پیشەگەروبەتوانا مۆركردوە بۆیە لە دواین گرێبەستی ئەم وەرزەش یانەی زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ شوان مامۆی یاریزانی یانەی هەولێر مۆركردوە، لەم بارەشەوە شوان مامۆ گوتی: ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی زێرەڤانی مۆركردوە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی هەولێر كۆتایم بە گرێبەستەكەم هێنا ئەم وەرزە دەمەوێ‌ لەگەڵ یانەی زێرەڤانی وەكو یاریزانێك یاری بكەم و هیچ كێشەو رگفتێكم نیە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی زێرەڤانی هەوڵیش دەدەم باشترین ئاست پێشكەش بكەم لەگەڵ یانە تازەكەم هەتا یانەكەش پێویستی بەمن بێت من ئامادەم بەرگری لە درێسی یانەكە بكەم،لە بارەی بڕی گرێبەستەكەشی ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ بڕە گریبەستەكەی ئاشكرا بكات.
Top