دهۆك بەردەوامە لەخۆ بەهێز كردن

دهۆك بەردەوامە لەخۆ بەهێز كردن
كارزان كانەبی

بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی بژاردەی عێراقی كە لە كاتێدا ئێستا تەواوی یانە بەشداربووەكانی خولی بژاردە دەرگای گواستنەوەیان كرۆدتەوە بۆ فرۆشتن و كڕینی یاریزانان ، لە ئێستاشدا دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی دهۆك دوای ئەوەی ژمارەیەك لە یاریزانانی سەرەكی یانەكە ریزی یانەكەیان جێهێشت و چوونە یانەكانی تر بۆیە دهۆك لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەیە خۆی بەهێز بكات هەربۆیە ژمارەیەك گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركردوە لەم بارەشەوە دكتۆر محەمەدسەعید جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆك گوتی: ئەمساڵ دەمانەوێ‌ تیپێكی بەهێزبین لە خولی بژاردەی عێراقی بۆیە چەندین گفت و گۆمان كردوە لەگەڵ یاریزانان بۆیە ئێستا گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان حوسێن فەلاح لە یانەی نەفتی جنوب وئەحمەد زەغەیم لە وڵاتی ئەڵمانیا یاری كردوە لە خولی بۆندس لیگا لە ریزی یانەی میشن گلادباغ وعەلی حەسەن لە یانەی مینا گوتیشی چەندین یاریزانی تر لە رێگادان بۆئەوەی بێنە ریزی یانەكەمان بۆئەوەی درێسی یانەی دهۆك بپۆشن لە خولی عێراقی.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top