سلێمانی كۆنتڕۆڵی یارییە سیانیەكانی عێراقیان كرد

سلێمانی كۆنتڕۆڵی یارییە سیانیەكانی عێراقیان كرد
لەسەر دەریاچەی دووكان بە سەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندی یارییە سیانیەكانی عێراقی و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتییەكە، پاڵەوانێتیی كۆماری بۆهەریەك لە هەڵبژاردەی شارەكانی (دهۆك،كەركوك، سلێمانی، كوت، بەسرە، عەمارە، موسڵ، دیوانیە، نەجەف)بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی هەڵبژاردەی شارەكان لە هەرسێ جۆری یاریی ڕاكردن و مەلەوانی و پاسكیلسواری كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد لە نێوان یەكتریدا، بەمەبەستی بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-هەڵبژاردەی سلێمانی
2-هەڵبژاردەی موسڵ
3-هەڵبژاردەی دیوانیە
ئاستی تاك
1-ئەیمەن عومەر-موسڵ
2-جێگرنەورۆز سلێمانی
3-مونتەزرئەحمەد-دیوانیە
Top