كچانی سیروانی نوێ و كوڕانی سەورەی كەركوك پـــــــاڵەوانی كوردستان بوون

كچانی سیروانی نوێ و كوڕانی سەورەی كەركوك پـــــــاڵەوانی       كوردستان بوون
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە ئاستی تازەپێگەیشتوواندا لە شارەكانی كوردستان، یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان پاڵەوانێتیی گۆڕەپان ومەیدانی یانەكانی كوردستانی لە ئاستی تازە پێگەیشتووان ئەنجامدا بە ماوەی دوورۆژ یارییەكانی بەڕێوەچوون، لە ئاستی كوڕانیشدا 10 یانە و لە ئاستی كچانیش 11یانە كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، یاریزانانی كوڕو كچی یانە بەشداربووەكان ئاستێكی بەرزی یاریی گۆڕەپان و مەیدانیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-سیروانی نوێ 111خاڵ
2-هەولێر104خاڵ
3- زاخۆ96خاڵ
ئاستی كوڕان
1-سەورە113خاڵ
2-پێشمەرگەی سلێمانی 91خاڵ
3-خانەقین70خاڵ
لە یارییەكانی پاڵەوانێتییەكەش هەریەك لەیاریزانان (ئەحمەد وریا و عوسمان خەلەف و محەمەد سەڵاح وشەهان خەلەف وباسیمە سەباح ولاڤە نوزادو شێنێ عەزیزو بژان خۆشەوی) لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان چەندین ژمارەی پێوانییان لە یارییەكان شكاند.
Top