یانەی هەولێر یەكەم مەشقی خۆی لەسەر دەستی ئەیوب ئۆدیشۆ ئەنجامدا

یانەی هەولێر یەكەم مەشقی خۆی لەسەر دەستی ئەیوب ئۆدیشۆ ئەنجامدا
كارزان كانەبی

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە تیپەكەو رێكخستنی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆهەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی یانەكانی ئاسیا لە وەرزی نوێ‌ لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فەرەنسۆهەریری بە ئامادەبوونی 16 یاریزانی یانەكە ، تیپی تۆپی پێی هەولێر دەستی بە یەكە مەشقیەكانی كرد، ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەری یانەی هەولێرو سەعد تۆمای یاریدەدەری سەرپەرشتی مەشقی یانەی هەولێریان دەكرد و كە یەكەم مەشقی یانەكە بوو لەسەردەستی راهێنەری تازە، جگە لەم یەكە مەشقیەش ژمارەیەك یاریزانی تازە دەبینران لەریزی یانەی هەولێر كە تاقی دەكرانەوە بۆئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكرێت، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: بەمەبەستی ئامادەكردنی تیپەكەمان بۆوەرزی نوێ‌ هەردوو خولی بژاردەی عێراق و جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا تیپەكەمان لەسەردەستی دەستەی راهێنەرانی تیپەكەمان یەكەم یەكەی مەشقیان ئەنجامدا، بۆئەوەی تیپەكە رێكبخەینەوە هەر چەندە ئەمرۆ یەكەم یەكەی مەشقی بوو چەند یاریزانێك ئامادەنەبوون بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی ووڵات بوون،گوتیشی ئێمە لە ئێستادا بەرنامەمان دایە كەوا چەند یاریزانێكی سوپەر بهێنینە ریزی تیپەكەمان كە هەمووی پیشەگەرن و لە دەرەوەی كوردستان و عێراق دین و پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەكەن، لە بارەی هاتنی چیاوەر خەندانیش گوتی چیاوەر لە وڵاتی سوێد هاهتۆەوە یانەی هەولێر ئێستا خەریكی مەشق كردنە ئەگەر راهێنەر لە تواناكانی ئەو رازی بێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەكەین و بریاری كۆتایش لە دەستی راهێنەر دەبێت، مەهدی كەریمیش تاكو ئێستا گرێبەستی نوێ‌ نەكرۆدتەوە لەگەڵ یانەكەمن تەنیا بۆخۆی مەشق دەكات، و یاریزانێكیشمان لە دەرەوەی عێراق هێناوە لە وڵاتی دانیمارك پەیوەندی بە ئێمە كردوە كە ئەویش عەرەبە تاقی دەكرێتەوە لەلایەن دەستەی راهێنەران، ئەمساڵیش دەمانەوێ‌

تیپێكی جیاوازبین لە چاو ساڵانی تر و چاویشمان لە ئەنجامی باشە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی یانەی هەولێر.
Top