لە پاڵەوانێتی باسكەی ئاسیا دهۆك پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا

لە پاڵەوانێتی باسكەی ئاسیا دهۆك پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی پاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی ئاسیا كە یارییەكانی لە شاری عەمانی وڵاتی ئوردەن بەشێوازی خول ئەنجام درا، یانەی دهۆك بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری كرد لە یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە لەم پاڵەوانیتیەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و لە دوویاری سەرەتا دوویاری بەسەركەوتن دەستی پێكرد لەبەرامبەر تیپەكانی ولاتانی هندستان وكازاخستان و لە بەرامبەر یانەی حالەی بەحرینی دووچاری شكست هات، لەدواین یاری خۆشی لەسەر دەست نیشان كردنی پلەكانی پێنجەم و شەشەمیش لە هۆلی ئەمیر حەمزە لە شاری حسێنی وەرزشی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دهۆك و جەیشی سووری رووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكەشدا لە تەواوی كاتەكانی یارییەكە ژمارەی خاڵەكانیان لە یەكتری نزیك بوون لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە سووربوون لەسەر بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكە توانیان ئەنجامی كۆتایی لەبەرژەوەندی خۆیان یەك لای بكەنەوە بە ئەنجامی(97-95)خاڵ بە جیاوازی تەنیا 2خاڵ باسكەی دهۆك یارییەكەی بردەوە و پلەی پێنجەمی پاڵەوانێتی باسكەی ئاسیای بەدەست هێنا.جێگای ئاماژە پیچكردنە یانەی دهۆك لەم پاڵەوانیتیە چەندین

یاریزانی پیشەگەری بەتوانای لە ریزی یانەكە دەبینران، لەئێستاوەش خەرێكی بەهێزكردنی تیپەكەن بۆخولی بژاردەی عێراقی.
Top