سلێمانی هیوا خوازە لەلایەن مەلا عەبدول خالق مەسعود هاوكاری بكرێن

سلێمانی هیوا خوازە لەلایەن مەلا عەبدول خالق مەسعود هاوكاری بكرێن
كارزان كانەبی

هەر چەندە یانەی سلێمانی تاكو ئێستا چارەنوسی دیاری نەكراوە لە هەردوو ئەگەری دابەزین و مانەوەی لە خولی بژاردەی عێراقی لەم ساتەوەش سلێمانی چاوەڕوانی دەستی ئەندامانی لێژنەی پێشبركییەكانە بۆئەویە بریارێك بدەن بە مانەوەی یانەكە ولە گۆر نانی هەموو ئەو خەونانەی كە هاندەرانی یانەكە پێوەی دەبینین لە ئەگەری دانەبەزینی یانەكە كە بریارە ئەمرۆ دووشەمە لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی یەك لای بێتەوە لەم بەهەمەن غەریب گوتی: ئێمە ئەوەی ڕاستی بێت گلەییەكانمان لە مەلاعەبدول خالقە ی جیگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی لەوەچونكە یەكەم ئێمە نازی كورد بوونمانە ئەوەی پێش تر كردومانە لێی پەشیمان نینە چونكە ئەوەی مەلاعەبدول خالق بۆیانەی هەولێر دەیكات دەبێ‌ بۆیانەی سلێمانیش بیكات، ئێمە دەمانەوێ‌ یەك لەسەر دەی بۆئیمە بكات، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین كە لە خولی بژاردە بمێنینەوە ، چونكە كە ئەوان بریاری ئەوەیاندا كە چوار یانە دابەزێت دەبوایە مانگی 5خولی بژاردە تەواو بووایە نەك راهێنەری یانەی كەربەلا بكۆژرێت و راهێنەری هەولێر لە ترسان عێراقی جێهێشت و چەندین یانە هەڕەشە لە یانەكان كرا و ئەكرەم سەڵمان هەڕەشی لیكرا ئەوانە هەمووی لە سایەی ناجی حمود و مەلاعەبدول خالق بوە و مانگی 9 خولی عێراق تەواو بوو، هەر چەندە ئەوب ریاری داوە كە ئەم بریارە جێ‌ بەجێ‌ بكات، ئێمە وەكو یانەی سلێمانی هەمیشە پشت و پەنای یانەی هەولێر بووینەو خۆمان بە هاندەری یانەی هەولێر زانیوە، خۆزگە ئەو چارەنوسەی ئێمە یانەی هەولێر بوایە بزانین چی ئەكرد، دواتریش لە یاری جەوییە خۆی بە ئەندامێكی یانەكەی ئێمەی وتوە هەموو هەلوێك ئەدەین بۆمانەوەی یانەی سلێمانی، كە فەرحان شوكرمان دا بە هەولێرئەوكات هیچ كێشە نەبوو، مەلاعەبدول خالق نمونەی تۆپی پێی عێراقە، بەڵام دەمانەوێ‌ بە چاوی بەزەییەوە سەیری هاندەرانی یانەكەمان و تۆپی پێی یانەكەمان و شارەكەمان بكات، مانەوەی ئێمە لە خولی بژاردە

كەسایەتی بە خولەكە دەبەخشێت، ئێمە كێشەمان لەگەڵ مەلاعەبدول خالق نیە و كێشەمان لەگەڵ هەولێریشمان نیە ، هیچ شتێك بلاو ناكەینەوە لە ئەگەری دابەزینمان بەڵام لە كاتی دابەزینمان چەندین شیت دەخەینە بەردەمی ئەو نمونەی تۆپی پێی عێراقە داواشمان لێ‌ كردوە یارمەتیمان بدات هیوادارین جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كاریگەری باشی هەبێت لەسەر مانەوەی یانەكەمان بۆئەوەی هاوكاری یانەكە بكات.
Top