ڕۆناڵدۆ پێنجەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەیەتی
شەوی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ توانی لە یاری یانەکەی بەرامبەر خیتافی دوو گۆڵ تۆمار بکات ، کە ئەنجامی کۆتایی بە بردنەوەی ریاڵ کۆتاییهات بە ئەنجامی 4-1 و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 208 گۆڵ بە درێسی یانەی شاهانەوەو لە ساڵی 2008 ەوە کە لە مانچستەر یونایتدیەوە پەیوەندی کردووە بە ریاڵ مەدرید.
ڕۆناڵددۆ 208 گۆڵی تۆمارکردووە لە 205 یاریدا و ئەمەش ژمارەکەی هۆگۆ سانشێزی مەکسیکی شکاند کە 207 گۆڵی لە 282 یاریدا تۆمارکردبوو.
ڕەئول گۆنزالیس گۆڵکاری ڕیاڵ مەدرید کە توانیویەتی 323 گۆڵ تۆمار بکاتو ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەیە :
ڕەئول 323
دی ستیڤانۆ 308
سانتایا 290
بۆشکاش 242
کریستیانۆ 208
سناشێز 207
خەندان
