تیاگۆ سیلڤا داوای هاتنی گۆڵدن بۆی دەکات

تیاگۆ سیلڤا داوای هاتنی گۆڵدن بۆی دەکات
تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان ، داوا لە وەین ڕۆنی هێرشبەری مانچستەر یونایتد دەکات ، بە زووترین کات لە گواستنەوەی داهاتوودا پەیوەندی بکات بە پاریس سانجێرمانەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانیا ، ڕۆنی دەڵێت : هیوام بەوە هەیە کە ڕۆنی بێتە پاریس سانجێرمانەوە و ئەزموونێکی نوێ لە خولی فەڕەنسادا تاقی بکاتەوە.

لە گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا ، چەندین یانە ئامادەبوون وەین ڕۆنی ببەنە ڕیزەکانیانەوە بە تایبەت یانەی چێڵسی کە دوو جار گرێبەستی پێشکەشی مانچستەر یونایتد کرد ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی.

سیلڤا ئامۆژگاری ڕۆنی دەکات ، لە گواستنەوەی داهاتوودا پەیوەندی بکات بە پاریس سانجێرمانەوەو بەڵێنی یاریکردنی بە شێوەی سەرەکی پێدەدات لە یارییەکاندا.















خەندان
Top