بینیتز دەیەوێت بە سود وەرگرتن لە لێدوانەکەی مۆرینۆ، ماتا بگوازێتەوە

بینیتز دەیەوێت بە سود وەرگرتن لە لێدوانەکەی مۆرینۆ، ماتا بگوازێتەوە
ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاشکرایانکردووە ، ڕافائیل بینیتزی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی ، دەیەوێت خوان ماتای هاونیشتیمانی یاریزانی یانەی چێڵسی پەلکێشی ناپۆلی بکات لە گواستنەوەی داهاتوودا.

مۆرینۆ پێشتر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو ، پێی باشە لە شوێنی ماتا ئۆسکار یاری بکات، ئەمەش وای کرد ماتا لە پێکهاتەکەی پشتگوێبخات.

ڕۆژنامەی سەندای میرەریش بڵاویکردەوە ، ڕافائیل بینیتز دەیەوێت سود لەو لێدوانەی مۆرینۆ وەربگرێت و ئامادەکاری بکات بۆ گواستنەوەی ماتا لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.






خەندان
Top