په‌یكه‌ری مایكڵ جاكسۆن له‌به‌رده‌م یاریگای فوڵهام لاده‌برێت
محه‌مه‌د فاید په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ مایكڵ جاكسۆندا هه‌بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دوای دوو ساڵ له‌مردنی مایكڵ په‌یكه‌رێكی له‌به‌رده‌م یاریگای یانه‌كه‌یدا بۆ دروستكرد، ئه‌وه‌ش بووه جێی ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆری هانده‌رانی یانه له‌نده‌نیه‌كه، به‌ڵام فاید گوێی به‌ناڕه‌زاییه‌كان نه‌دا و په‌یكه‌ره‌كه‌ی هێشته‌وه.
له‌مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا شه‌هید خان بووه خاوه‌نی یانه‌ی فوڵهام و پێداچوونه‌وه‌ی به‌داوای هانده‌رانی یانه‌كه‌یدا كرده‌وه و بڕیاریدا په‌یكه‌ره‌كه لاببات، له‌و باره‌یه‌وه خان رایگه‌یاند: یاریگای كراڤن كۆتیگ گوزارشت له‌چه‌ندین نه‌وه ده‌كات له‌هانده‌رانی یانه‌ی فوڵهام بۆیه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت كه‌ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
خه‌ندان
