نادال بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی بەڕازیل دەکات
نادال دەڵێت : ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم بەشداری لە پاڵەوانێتی ڕیۆ دی جانیرۆ بکەم ئەمە هەلێکە بۆ من کە پاڵەوانێتییەک لەو ووڵاتە ئەنجامبدەم.
نادال سەرسامە بە ووڵاتی بەڕازیل و ڕاشیدەگەیەنێت ، بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەکات کە لە 15 بۆ 23 ی مانگی 2 ی ساڵی داهاتوو لە ریۆ دیجانیرۆ ئەنجامدەدرێت.
نادال ووتیشی ، دیڤد فێرێری هاوڕیی بەشداری هەمان پاڵەوانێتی دەکات.
لەم دواییانەدا ، نادال توانی ببێتە پاڵەوانی کراوەی ئەمریکا و نازناوەکە بەدەتسبهێنێت.
خەندان
