كێشه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌گاته فیفا
یانه‌كانی نه‌وت و نه‌جه‌ف و ته‌ڵه‌به سێ یانه‌ن كه‌زۆترین سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماكراوه له‌لایه‌ن یاریزانانه‌وه و نوێنه‌رانی یانه‌كه تا ئێستا نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بن ئه‌وا یاریزانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سكاڵاكانیان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌عیدی میسڕی و یاریزانی یانه‌ی نه‌وت كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌شی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه، هه‌روه‌ها مسته‌فا نازمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یانه‌ی نه‌جه‌ف ئاشكرای ده‌كات كه‌بڕێك پاره‌ی لای یانه‌كه‌ی ماوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن یا ده‌بێت بمێنێته‌وه یاخود بچێته یانه‌یه‌كی تر كه‌له‌و كاته‌شدا یڕه پاره‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت.
خه‌ندان
