رۆژنامەنوسانی وەرزشی دەنگ بە لیستی 110ی پارتیمان دەدەن
ڕاپۆرتی: كارزان كانەبی
لەرۆژنامەنوسانی شاری هەولێریش دەنگ دانیان بە لیستی 110 دووپات كردوە.
هاوار مورتكەیی رۆنامەنوسی وەرزشی بۆگۆڤاری گوڵات گوتی" ئەگەر دوور نەگەڕێینەوە و ئاوڕێك لە چەند ساڵی رابردوو بدەینەوەو كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگێنین لەبواری وەرزشەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسیارێتی یەكەمی بەردەكەوێت، پێویستە دان بەو راستییەوە بنێین كە وەرزش بەگشتی تەكانێكی گەورەی بەخۆیەوە بینوە، هەم لە رووی بەشدارییە نێودەوڵەتییەكان و هەم لە رووی ئەو دەسكەوتانەی لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیا و تەنانەت جیهانیش، گەواهی و دەرخستەی ئەو راستیەن كە وەرزش لەسایەی دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ و ئومێدبەخش، لێرە دەمەوێ ئاماژە بە وەرزشتێك بكەم كە ئێمە لە كوێین؟ لەمانگی رابردوو وەك رۆژنامەنوسێك بەیاوەری یانەی شەترەنجی خانزاد لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی شەترەنج لە وڵاتی جۆرجیا ئامادەبووم، لەوێ ئەندام پەرلەمانێكی ئافرەتی جۆرجیام بینی و خۆم پێی ناساند كە من
رۆژنامەنوسێكی كوردستانم، یەكسەر گوتی: (من زانیاری باشم لەسەر كوردستان هەیە و ئێوە هەنگاوی باشتان بەرەو پێشەوە هاویشتووه)، ئەم بەرەوپێشچوونەی كوردستان هەمووان هەستیان پێكردووە، بۆ بەردەوام بوون لەم دەسكەوت و پێشكەوتنانەش وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی، دەنگ بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی دەدەین.
هۆشەنگ عەبدولا رۆژنامەنوسی وەرزشی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئەو خزمەتە مەزنانەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو بۆ وەرزشی كردووە ، بۆتە جێكای متمانەی گشت چین و توێژەكان . لە ئێستادا وەرزش پێشكەوتنكی گەورە و بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە لە دروست كردنی یاریگا و هۆڵ و بەشداری كردنی وەرزشوانانی كوردستان لە پاڵەوانێتییە جیهانیەكان . من دەنك بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم تاوەكو وەرزشی كوردستان لە داهاتوو لە لوتكە ببینم و رووماڵی چاڵاكییە وەرزشیەكانیش لە هۆڵ و یاریكای مۆدێرن و جیهانی بكەم. پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە بەرنامەی كاری خۆی گرنگیەكی زۆر بە وەرزش داوە لە سەرەتایی دامەزراندنیەوە تاوەكو ئێستا و بە بەردەوامیش پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی بواری وەرزش و وەرزشوانان بووە .
ە دەنگ ب گوتی"ەنوسی وەرزشی بۆگۆڤاری گوڵان شەمال دیلان رۆژناملیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم ، لەبەر ئەوەی تاكە لیستە كە دەتوانێت و توانیویەتی ئامانج و خەونی هەرتاكێكی كورد بەدەست بێنیت ، پێوستە بەوەشمان بیرنەچێت كە هەر پارتی بووە بۆتە هۆی پاراستنی ماڵ و سامانی ئەو نیشتیمانە و ئەو ئەمن ئاسایشەی هەیە ئەو بەرقەراری كردووە ،دووبارە دەیڵیمەوە بۆئەوەی خەونی زێترم بەدی بێت دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە 110 دەدەم، وەرزشی كوردستانیش لەسەر دەستی پارتی بەڕەوو پێش چوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە بە شاهیدی هەموو وەرزش دۆستانی كوردستان دروست كردنی چەندین یاریگا لە شارەكانی كوردستان بەڵگەی خزمەت كردن دەسڵمێنی .
رەنجبەرعەلی رۆژنامەنوسی وەرزشی لە شەقلاوەبۆگۆڤاری گوڵان گوتی" بە بێ دوو دڵی دەنگمان بۆلیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستانە چونكە تاكە لیست كە خزمەتی بەردەوام بە گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگا دەكات ئێمەش دەنگمان بۆكاندیدانی ئەو پارتە خۆڕاگرەیە و پارتی زامنی پاڕاستنی مافەكانی گەڵە ، پارتی لە هەموو ناوچە جیاوازەكان خەزمەتی بەرچاوی بە ورەزشی كوردستان كردوە دڵنیاشم دەتوانێ ئامانجی راستەقینەی خۆیی بپێكێت و بەهیوای ئەوەشم ئەم لیستە بتوانێ سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنیێ و هەموو وەرزشكارانش
