لە خولی تۆپی دەستی كوردستان هەولێرو نەورۆز براوە بوون
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان لە قۆناغی یەكەمی خولەكە سێ یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی نەورۆز لە یارییەكی گرنگدا لە شاری سلێمانی رووبەرووی یانەی سلێمانی بووە لەم یارییە یانەی نەورۆز توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (29-27)گۆڵ، لە شاری هەولێریش لە یارییەكی گرنگدا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی مەخمور بووە لەم یارییەشدا یانەی هەولێرتوانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(30-23)گۆڵ، لە یارییەكی دیكەش هەردوو یانەی سیروانی نوێ و سۆلاڤی نوی بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یانەی سیروانی نوێ توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (30-20)گۆڵ.
