سلێمانی لە ئەگەری دابەزاندی قسەی خۆی دەبێت

سلێمانی لە ئەگەری دابەزاندی قسەی خۆی دەبێت
كارزان كانەبی

هەرچەندە یانەی سلێمانی بە كۆكردنەوەی 36خاڵ لە پلەی شازدەهەمی بەدەست هێنا هەموو ئەگەرەكانیش ئەوە دەسەلمێنن كە یانەی سلێمانی شان بە شانی هەریەك لە یانەكانی كەركوك و كارەبا وسناعە دادەبەزن بۆخولی پلە نایاب بەڵام یانەی سلێمانی لەهەولی ئەوەدایە خۆیان لە خولەكە بهێلنەوە چاوەڕێ‌ دەستی بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراقین بۆمانەوە لە خولەكە، لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی سلێمانی گوتی : یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كۆمەلێك سلبیاتی هەیە بەتایبەتی لە یاری كردن كۆمەلێك یاری هەیە دەدات بەو تیپ و ئەو تیپ ئەوكارانەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەمووی مەزهەلەیە،بەهەمووپێوەرەكان زۆربەی زۆری یلرییەكانی خولەكە یاری پێ‌ كراوە یاری فرۆشراوەو یاری كردراوەلەبەرچاوی خەڵكەوە ، یەكێتیەك 12مانگ خولی هەبێت و یاری كردن بێت و مانگێك بە ئارەزووی خۆی داوی بخات ئەوانە هەمووی قسە لەسەرە، ئێمە بەنیازن بووین سكالا تۆماربكەین بەڵام فیفا خۆی گوێ‌ بۆیەكێتی تۆپی پێی عێراقی ناگرێ‌ دەزانی مەزهەلەیە،ئێمەدەمانەوێ‌ قسە لەگەل یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بكەین بۆچارەنووسی خۆمان ئەگەر ئێمەشیان هێنایە خوارەوە ئەوە شتێكی ئاسایە خۆ دونیا كۆتایی نەهاتووە ئێمە چاوەڕوانی وەلامی ئەوانین ئێمەش ئەوكات بریاری خۆمان دەدەین،گوتیشی باسم قاسم تەواو بوو لەگەڵ یانیە سلێمانی و ریزی

یانەكەمانی جێهێشت، ئێمەش ئەگەر ماینەوە لە خولی بژاردە راهێنەری باش دەست نیشان دەكەین.
Top