پارتی پێشەنگ لە خزمەتكردنی وەرزشكاران

پارتی پێشەنگ لە خزمەتكردنی وەرزشكاران
كارزان كانەبی
لە ئێستادا وەرزش بووەتە بەشێكی گرنگی ژیانی سەرجەم كۆمەڵگاكانی جیهان، وەك سەرۆكی بارزانی ئاماژەی بۆ كردووە و كە دەڵێت: "ڕۆلی وەرزش لە هیچ لایەنێكی سیاسی كەمتر نییە بۆ ناساندنی میللەتی كورد بە جیهان."
منیش وەك ڕاگەیاندكارێكی وەرزشی گەواهیی ئەوە دەدەم كە پارتی خزمەتێكی زۆری بە وەرزشكارانی كوردستان گەیاندووە بە شاهێدی هەموو وەرزشكاران و وەرزشدۆستان، پارتی وەكو حزبێكی سیاسی ئەم هەرێمە دوور لە هەر بەرژەوەندییەكی تایبەت و بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ ئایدۆلۆژیا و دەنگ و ڕەنگێك، وەك ئەركێكی نیشتیمانی و دڵسۆزی بۆ وەرزشوانان بەشێكی زۆری لە تواناكانی خۆی بۆ پێشخستنی بواری وەرزش لە كوردستان تەرخان كردووە و،
وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانیش ئەوە دەسڵمێنی كە پارتی وەكو هێزێكی سیاسی ئەم هەرێمە بەردەوام لە ڕابردوو و لە ئێستا و ئایندەشدا خزمەتی وەرزشی كوردستانی كردووە و دەشی كات.
دڵنیام كە یانەكانی كوردستانیش ئەو ڕاستییە باش دەزانن و نرخی خزمەت و پاڵپشتی و خەمخۆری ئەو حیزبە دەزانن كە چۆن پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی یاریزانان و یانەكانی كردووە، هەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حیزبێكی خاوەن ئەزموون و گەشەسەندوو ڕۆڵی لە گرێبەستی یاریزانان و گەشتی یانەكان بۆ دەرەوە و كردنەوەی خولەجۆراو جۆرەكانیش لە ناوخۆ و درەوەش هەبووە.
ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا لە شاری هەولێر، بەڵگەی وەفادریی و دڵسۆزی و خەمخۆرییە بۆ وەرزشكاران، یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕۆلێكی گرنگی بینیوە لە خزمەتكردن بە وەرزشكارانی شارە جیاوازەكانی كوردستان،
بەتایبەتی بە دروستكردنی چەندان یاریگای مۆدێرنی سەردەمیانە، درووستكردن و بنیتنانی (164) یاریگای چیمەنی دەستكرد لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەو ڕاستییە دەردەخەن كە وەرزش وەك بوارێكی گرینگ لە نێو ئەجیندای پارتی سەیر دەكرێت، تەواوی ئەم یاریگایانەیش لە یەك كاتژمێردا سوود بە زیاتر لە 32 هەزار وەرزشكار دەگەینن، ئەمەیش بەڵگەیە كە پارتی لە ڕێگەی ڕێكخراوی لاوانیشەوە خزمەت بە چینی وەرزشكارانی گشت شارەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی دەكات، هاوكات زیاتر لە 7 هەزار تیپی میللی سوودمەند بوونە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەتی بە كردنەوەی چەندان خولی جۆراو جۆر و كردنەوەی چەندین خولی زانیاری و پێدانی جل و پەرگی وەرزشی بەسەر تیپە میللیەكان و دابین كردنی یاریگا بۆیان.
هەروەها پارتی وەكو حزبێكی جەماوەری بەرفراوان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە خاوەن پێگەیەكی بەهێزە هاوكاری چەندین یانەی شارەكانی كوردستان دەكات بەتایبەتی ئەوانەی بەشدارن لە خولەكانی كوردستان و عێراق، هەروەها پارتیمان لە ڕێگەی نوسینگەی ڕێكخستی وەرزشكارانەوە زیاتر گرنگی بەهەموو ئەو وەرزشكارانە دەدەن كە هەر كێشە و گرفتێكیان هەبێت و چارەسەری تەواوی كێشەكانیان بۆ دەكات، بەرنامەی پارتی خزمەت كردن و فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانییە بۆ تەواوی هاوڵاتیان.
پارتیمان هەمیشە لە پێشەنگ بووە بۆخزمەت كردن، خودی بەڕێز جێگری سەرۆكی پارتی نێچیرڤان بارزانی هەمیشە بەوە ناسراوە كە پاڵپشتی وەرزشوانان كردووە و لە زۆر كاتی هەستیاردا بە هانای وەرزشكاران هاتووە و خزمەتی تەواوی چین و توێژەكانی وەرزشی كردوە بەبێ جیاوازی .
بۆنمونە لە نۆژەن كردنەوەی یاریگای شەعبی شاری بەغدا لەو هەموو پارە زۆرەی حكومەتی عێراقی كەچی تەنیا كەسێكیش ئامادە نەبوو بێت یاریگە دێرینەكەی عێراق كە یاریگای شەعبە نۆژەنی بكاتەوە، بەڵام (نێچیرڤان بارزانی) بەخۆشحاڵێەوە ئەم كارەی لە ئەستۆ گرت، گومانیش لەوەدانییە كاندیدە سەركەوتووەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان هیچ دریغی ناكەن لە خزمەتی وەرزشكاران زەمینە خۆشكردن بۆیان و، پێداگریش دەبن لەسەر پەسندكردنی یاسای لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
Karzan_kanabi@yahoo.com
Top