تورکیا داواکاری پێشکەشکرد بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی یۆرۆی 2020

تورکیا داواکاری پێشکەشکرد بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی یۆرۆی 2020
ووڵاتی تورکیا بە ڕەسمی داوای میوانداریکردنی بۆ یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 پێشکەشکرد.

یڵدیریم دیمیرۆن ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیاند ، بە فەرمی داوادەکەن یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 لە ووڵاتەکەیان و بە تایبەت شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەبچیت.

لە هەفتەی ڕابردوودا تورکیا یەکێک بوو لە ووڵاتانەی کە رکابەری تۆکیۆ و مەدریدی دەکرد بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی 2020 ، بەڵام لە کۆتاییدا تۆکیۆ شەرەفی ئەو میواندارێتییەی بردەوە.

یۆرۆی 2020 ، یەکەم پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەبێت کە لە 13 ووڵاتی جیاواز لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت.













خەندان
Top