گەڕانەوە دوو ئەستێرەکەیان ، هاندەرانی ڕیاڵ دڵخۆش دەکات

گەڕانەوە دوو ئەستێرەکەیان ، هاندەرانی ڕیاڵ دڵخۆش دەکات
هەرچەندە لە یاری ڕابردووی هەڵبژاردەکەیدا یاری نەکرد بەهۆی پێکانەوە ، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی و ئەمەش هاندەرانی دڵخۆشکردووە.

ڕۆناڵدۆ بەرامبەر ئێرلەندای باکور توشی پێکان دەبێت و بەهۆیەشەوە لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەڕازیل یارینەکرد ، کە لەو یارییەدا بە ئەنجامی 1-3 بەرامبەر بەڕازیل شکستیانهێنا.

بەڵام ئەمڕۆ هاندەرانی ریاڵ هەواڵێکی دڵخۆشکەریان بیست ئەویش گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بوو ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی.

هەروەها لەهەمان کاتدا ، ئیسکۆی یاریزانی لاو گەڕاوەتەوە ڕاهێنانی یانەکەی و پێکانەکەی پاژنەی چاکبۆتەوە.

ڕۆژی شەممە 14 ی ئەم مانگە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیدا دەبێتە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.


خەندان
Top