زیدان : لەبەر ئەم هۆکارە ڕۆناڵدۆ گرانترین وباشترین یاریزانە لە جیهاندا

زیدان : لەبەر ئەم هۆکارە ڕۆناڵدۆ گرانترین وباشترین یاریزانە لە جیهاندا
زینەدین زێدانی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی یانەکەی باس لە ڕۆناڵدۆ و بەیڵ دەکات.

زیدان دەڵێت : نرخی یاریزانە پەیوەستە بە ئاستییەوە بە درێژای وەرز ، ئەگەر یاریزانێک ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بە درێژای وەرزێک ، ئەوا شایەنی نرخێکی زۆرە.

هەروەها دەڵێت : گاریس بەیڵ لە وەرزی ڕابردوودا بووە باشترین یاریزانی خولی پریمەرلیگ ، بۆیە بە ڕای من شایستەی ئەو نرخەیە کە ڕیاڵ مەدرید لە کڕینیدا خەرجی کردووە.

زیدان سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەڵێت : ئەو شایستەی ئەوەیە کە گرانترین یاریزان و باشترین یاریزان بێت لە جیهاندا چونکە هۆکاری خۆی هەیە.

ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە ڕایەگەیەنێت ، ڕۆناڵدۆ لە 205 یاریدا لەگەڵ یانەکەی 205 گۆڵی تۆمار کردووە ، ئایا ئەمە بە شایستە نازانرێت بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و وەک گرانترین یاریزانیش بمێنێتەوە لە مێژوودا.

سەبارەت بە ئۆزێلیش دەڵێت : ڕۆشتنی ئۆزیل بە بڕیاری خۆی بوو ، هیچ کەسێک زۆری لێنەکرد بڕوات لە ریاڵ مەدرید و بە بڕیاری خۆی بووە.



خەندان
Top