هەولێر بۆجارێكی تر متمانەی بە خشیەوە بە ئەیوب ئۆدیشۆ لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستی مۆركردوە
دوای ئەوەی یانەی هەولێر ئەم وەرزە لەسەردەستی ئەكرەم سەڵمانی راهێنەری كاتی یانەكە توانی پلەی دووەمی خولی بژاردەی عێراقی بەدەست بهێنێ، بە شێوەیەكی زوو بە زوویی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بۆئەوەی وەكو ساڵی دووچاری كێشەی راهێنەری نەبێت هەرزوو راهێنەری بەناوبانگی عێراقی ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری پێشووی یانەكەی خۆی لە هەردوو وەرزی 2009تاكو 2011سەرپەرشتی مەشقی یانەی هەولێری كردوە لە هەردوو ساڵیش پلەكانی چوارەم و دووەمی بۆیانەی هەولێر بەدەست هێناوە، ئەمساڵیش بەمبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لەوەرزی نوێ دەستەی كارگێری یانەكە لە كۆبوونەوەیەكی خۆی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ مۆركرد، لەبارەی مۆكردنی ئەم گرێبەستەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: ئێمە لە دەستەی كارگێری دوای ئەوەی كۆبونەوەی ئاسایی خۆمان ئەنجامدا ، پێمان باش بوو پێش دەست پێكردنەوەی خولی بژاردەی عێراقی راهێنەرێكی باش بۆخۆمان دەست نیشان بكەین و بۆیە بریاری ئەوەماندا كەوا گرێبەست لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ مۆربكەین كە پێشتر راهێنەری خۆمان بووە كارمان لەگەڵی كردوە لەیەكتری دەگەین، بۆیە گرێبەستەكەمان بەفەرمی مۆركردو ئەیوش لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستی لەگەڵ ئێمە مۆركردوە، سوپاسی ئەكرەم سەڵمانیشمان كرد كەتوانی پلەی دووەمی خولی بژاردەی عێراقی بۆیانەكەمان بەدەست بهێنێ و پلانی باشمان داناوە بۆئەوەی لەم وەرزە ئاستمان بەرز بێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
