لە جامی كوردستان 16یانە خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو
لەمیانی یارییەكانی دەست پێكی جامی كوردستان لە ژمارەیەك لە یاریگا جیاجیاكانی شارو شارۆچكەكانی كوردستان ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز ئەنجام دڕان، یانە پلە یەكەكان و پلە دووەكانی كوردستان یارییەكانی دەست پێكی خولەكەیان دەست پێكرد،لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی شەقلاوەوخانەقین رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی شەقلاوە بەزەحمەت لە یانەی خانەقینی بردەوە بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر لەلایەكی ترەوە، لە شاری رانیەی دەروازە لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی رانیە و شەهیدان بەیەگ گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانیە شەهیدان توانیان یارییەكە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ لە یانەی رانیە ببەنەوە، ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
سۆلاڤ-برایەتی (4-2)گۆڵ
كفری-دەربەندیخان(3-4)گۆڵ
خەبات-سێمێل(0-2)گۆڵ
پێشكەوتن-سەرچنار(1-7)گۆڵ
بەردەڕەش-كۆیە(4-5)گۆڵ
پیشەسازی-سیروانی نوێ(1-2)گۆڵ
ئاسۆ –بروسك(3-4)گۆڵ
گارە-سەورە(2-1)گۆڵ
دووو-غازی باكوور(2-4)گۆڵ
كەیوان –ئاڵتون كۆپری (0-1)گۆڵ
سەید سادق-چەمچەماڵ(4-3)گۆڵ
مەخمور-ئاشتی(2-3)گۆڵ
ئاكرێ-خاك(2-0)گۆڵ
جیهان-سۆران (1-2)گۆڵ
