درێژترین خولی دونیا كۆتایی هات هەولێر پلەی دووەمی خولی بژاردەی بەدەست هێناوپلێتی بەشداری كردنی لە جامی ئاسیای مسۆگەر كرد
لە دواین هەفتەی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری گرنگ و چارەنوساز ئەنجامدران، یانەی هەولێرلە شاری نەجەف لەسەر یاریگاو لەبەردەم ژمارەیەكی زۆری هاندەران رووبەرووی یانەی نەجەف بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئەنجامێكی گرنگ تۆماربكەن و بە تاكە گۆلێكی یاریزان ئەمجەد رازی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن كاتێك لە خولەكی 82ی یارییەكە تۆماریان كردو بەم ئەنجامەش هەولێر پلەی دووەمی بەدەست هێناو بەشداری لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا دەكات، لە شاری بەغداش لە گرنگترین یاریدا هەردوو یانەی تەبەلە و شورتە بەیەك گەیشتن و لەم یارییەشدا یانەی شورتە زۆر بە ئاسانی بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ یارییەكەی بردەوە بووە پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراقی، دوای هاتنەوەی شاندنی یانەی هەولێریش لە شاری نەجەف لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هەریەك لە نوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو سەفین دەزەیی وتە بێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وشێخ شاكر بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان زمارەیەك لە هاندەران پێشوازی گەرم لە یاریزانانی یانەی هەولێر كرا و دواتریش ئاپۆرەی ئۆتۆمبێلەكانی هاندەرانیش بە شەقامەكانی هەولێر سوڕایەوە بۆبەردەم بارەگای یانەكە بە ئاهەنگ گێران، لەبارەی ئەك ئەنجامەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: هەستێكی زۆرخۆشمان هەیە كاتێك لە یارییەكی چارەنوسازدا توانیمان لە نێو نەجەف لە یانەی نەجەف ببەینەوە پلێتی بەدەست هێنانی بەشداری كردنمان لە جامی ئاسیا مسۆگەر كرد،
ئەوەش ئەنجامێكی باش بوو هەر چەندە ئێمە هەوڵمان بۆنازناوەكە دەدا، گوتیشی ئێمە وەرزی داهاتوو بە تیپێكی زۆر جیاواز و بەهێزتر دێنە نێو ململانێیەكانی خولەكە.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
دهۆك-كەربەلا(2-1)گۆڵ
زاخۆ-كارەبا(6-2)گۆڵ
سلێمانی –كەركوك(6-2)گۆڵ
جەوییە-مەسافی(2-0)گۆڵ
زەورا-مینا(0-0)گۆڵ
1-شورتە72خاڵ
2-هەولێر70خاڵ
3-جەوییە69خاڵ
4-زەورا65خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
