راهێنەری لیڤەرپول: ستۆریدج دەبێتە هێرشبەری یەكەمی ئینگلتەرا

راهێنەری لیڤەرپول: ستۆریدج دەبێتە هێرشبەری یەكەمی ئینگلتەرا
راهێنەری یانەی لیڤەرپول برایان رۆدجەرز پێی وایە هێرشبەری یانەكەی دانیال ستۆریدج خاوەن هەموو فاكتەرێكە بۆ ئەوەی ببێتە هێرشبەری یەكەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ستۆریدج بۆ هەفتەی دووەم لەسەریەك یانەكەی بەرەو سەركەوتن برد لە خولی پریمەرلیگ دوای ئەوەی توانی گۆڵی بردنەوە بۆ یانەكەی لەبەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤیلا تۆمار بكات.
برایان رۆدجەرز لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گوتی: دانیال ستۆریدج پێشتر تەنها یاریزانێكی لاوی لێهاتوو بوو كەسەرنجی چاودێرانی بۆ خۆی رادەكێشا بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ یانەی لیڤەرپول زیاتر درەوشاوەیە و وابزانم شایستەی ئەوەیە ببێتە هێرشبەری ژمارە یەك لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا .
هەروەها راهێنەر رۆدجەرز دەربارەی هێرشبەرەكەی گوتی: ستۆریدج تەنها هێرشبەرێكی گۆڵكار نییە بەڵكو شێوازی یاریكردنی بەیاریزانە بەرازیلییەكان دەچێت، جولانەوەی یەكجار باشە لەناو یاریگا وپاسەكانی زۆر دروستن ودەرفەت بۆ هاوڕێكانی دەرەخسێنێت وتوانای جەستەیی بەرزە .
شایانی باسە یاریزان ستۆریدج 6 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە ویەك گۆڵی تۆماركردووە.
Top