یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لێبوردنی گشتی راگەیاند

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لێبوردنی گشتی راگەیاند
]یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا لێبووردن بۆ سەرجەم ئەو یاریزان و راهێنەر و كارگێڕ و ئەو تیپانە دەربكات، كە لە وەرزەكانی پێشوودا بە هۆی هەڵەكانیان سزا درابوون.
ئەم بڕیارەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەبۆنەی دەستپێكردنی وەرزی نوێ خولەكانی كوردستانە بۆ ئەوەی دەرفەتێكی تازە بۆ كەسانە بڕەخسێنتەوە، بەهۆی هەڵسوكەتەكانیان سزا درابوون، ئەم بڕیارەش گشت یاریزانان و راهێنەر و كارگێڕی دەگرێتەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو لە بارەگای خۆیدا یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو كەسانە ئەنجام دا، كە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە بەمەبەستی دووبارەنەكردنەوەی كارەكانیان لە داهاتوو.
Top