یەكەمین كەناڵی ئاسمانی وەرزشیی كوردی دەكرێتەوە
بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا كەناڵی (وار سپۆرت) شانبەشانی كەناڵی (وار تیڤی) كەئەمەی دووەمیان بەرنامەكانی هەمەڕەنگ دەبێت و بەسیستمی (HD) دەبێـت لەشاری دهۆكەوە دەست بەپەخش بكات.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تەها ئەبو رەغیف بەڕێوەبەری وار سپۆرت رایگەیاندوە سەرەتا بەسیستمی ئێس دی و بەكوالێتیەكی بەرز دەست بەپەخش دەكەن و دواتریش سیستمەكەیان دەكەن بە ئێچ دی .
تەها وتووشیەتی لەدەسپێكدا مافی پەخشكردنی یاریەكانی خولی كوردستان دەستەبەردەكەن و ئامانجیشیانە مافی گواستنەوەی یاریەكانی خولی عێراقیش ببەنەوەو لەجێی كەناڵی عێراقیەی ریازی ئەمان یارییەكان پەخش بكەن.
بەڕێوەبەری یەكەمین كەناڵی وەرزشی كوردی كەپێشتر لەكەناڵی عێراقیەی ریازی كاری كردووەو وتووشیەتی هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە تاوەكو لەمانگی داهاتووەوە دەست بەپەخشی بەرنامەكانیان بكەن و ئاشكراشیكردووە ستافەكەیان پێكهاتووە لەكارمەندی كورد و عێراقی و بیانی .
بەپێی زانیارییەكانیش لەئێستاشدا كارەكانی دروستكردنی باڵەخانەی كەناڵەكە كۆتایی هاتووەو كۆمپانیایەكەی لوبنانی كار لە دروستكردنی دیكۆراتی ستۆدیۆكانیدا دەكات كە پێكهاتووە لە 3 ستۆدیۆی گەورەو چەند ستۆدیۆیەكی بچووك و سەردەمیانە.
