نازناوی كیك بۆكسێنگی كەركوكی بەدەست هێنا

نازناوی كیك بۆكسێنگی كەركوكی بەدەست هێنا
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە كێك بۆكسینگ لە شاری كەركوك و بەرەو پێش بردنی زیاتری ئەم یارییە، بەسەرپەرشتی لقی كەركوكی یەكێتی كیك بۆكسینگی كەركوك و بەچاودێریی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان، لەهۆڵی یانەی سۆلاڤ بەبەشداریی پێنج یانەی شاری كەركوك و دەوروبەری پاڵەوانێتیی كیك بۆكسێنگی یانەكانی كەركوك ئەنجامدرا بۆ ئاستەكانی تازە پێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە درێژایی چوار رۆژی پاڵەوانێتییەكە لە ڕكابەری دابن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەكەدا، خۆئامادە كردنیان بۆخولەكانی كوردستان و عێراق كە بڕیارە بەڕێوە بچێت، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-خاك
2-تەئاخی
3-شۆریجە
Top