یانەی دهۆك گۆڕانكاری ناكات لە خولی عێراقی یاریزانی پیشەگەری بەتوانا دەهێنێتە رێزەكانییەوە

یانەی دهۆك گۆڕانكاری ناكات لە خولی عێراقی یاریزانی پیشەگەری بەتوانا دەهێنێتە رێزەكانییەوە
هەرچەندە یانەی دهۆك ئەم وەرزە لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ئاستی وەكو پێویست نییە لە یارییەكەوە بۆیارییەكی تر جیاوازە و چەندین دەنگۆش بۆگۆڕینی یاریزانان و بەجێهێشتنی ژمارەیەك لە یاریزانان لە ئارادبوو بەهۆی بەردەوامبوونی فەجر ئیبراهیم لە مەشقی یانەكە هەر چەندە ئەم دەنگۆیانە بەشێوەیەكی فەرمی یەك لایی بۆتەوە تاڕادەیەك تاكو ئێستا بەفەرمی هیچ یاریزانێك جێهێشتنی خۆی لە یانەی دهۆك رانەگەیاندوە، لەكاتێكدا گرێبەستی ڕاهێنەر نوێ كراوەتەوە بۆوەرزێكی تریش بەردەوام دەبێت و سیناریۆی جێهێشتنی یاریزانانی یانەكەش لە داوای كۆتایی هاتنی خولی بژاردەی عێراقی بەدیار دەكەوێت كە تەنیا سێ هەفتە ماوە لە یارییەكانی خولەكە، لەم بارەشەوە دكتۆر محەمەد سەعید ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕیی لەبەر ئەنجامی تیپەكەمان نەك لەبەر ئاستیان ئەم یاریزانانەمان سزاداوە، لە راستیدا ئەوە زۆر روون و ئاشكرایە كە ئێمە لە هەولێرمان بردۆتەوە لە نێو خاكی خۆمان بەنەفت و شورتە تووشی شكست هاتین و لەگەڵ سناعەش یەكسان بووینە، بۆیە سزامان دان بۆئەوەی ئاستی راستەقینەی خۆیان پێشان بدەن لە یارییەكانی داهاتوودا، گوتیشی: ئێمەش ئەو قسەمان زانیوە دواتر لەگەڵ ئەم یاریزانانە كۆبوونەوەمان كردووە ئەوان لە دوور و نزیك ئاگاداری ئەم هەواڵە نین و مانەوەیان لەریزی یانەی دهۆك ڕاگەیاندووە، بۆیە رۆیشتنی ئەم یاریزانانە تەنیا قسەیەو هیچی تر نییە، دەستبەرداری هیچ یاریزانێكیش نابین، زۆربەی یاریزانەكانیش مانەوەی خۆیان لەریزی یانەی دهۆك راگەیاندووە، بۆیە هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش هاتەپێش ئەوكات قسەی خۆمان دەبێت بۆ هێنانی یاریزانی زیاتر، بەڵام تا ئێستا بیرمان لەهیچ گۆڕانكاریەك نەكردۆتەوە لە پێكهاتەی یانەكەمان، دكتۆر محەمەد لە بارەی هێنانی یاریزانی بیانی گوتی: ئێمە بۆ هێنانی یاریزانی پیشەگەر تاكو ئێستا بڕیاری ئەوەمان نەداوە، بەڵام ڕەنگە بۆ وەرزی نوێ ئەگەر یاریزانی پیشەگەری باش هەبێت گرێبەستی لەگەڵ مۆر بكەین.
Top