ئەمرۆ لە جامی سوپەری كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی وزێرەڤانی بەیەك دەگەن

ئەمرۆ لە جامی سوپەری كوردستان  پێشمەرگەی سلێمانی وزێرەڤانی بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی

بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی بۆیەكمجار لە مێژووی تۆپی پێی كوردستان جامی سوپەری كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان ویانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی جامی كوردستان بەرێوە دەچێت، ئەم یارییەش بریارە لە كاتژمێر 4ی ئێوارە لەسەر یاریگای مەلعەبەكە بەرێوە دەچێت، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی نازناوی یەكەم جامی سوپەری كوردستان بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە، هەر چەندە ئەم یارییەی دیاری كردنی سوپەری كوردستان هاوشێوەی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، بەڵام یاریزانانی هەردوو یانەكەش بە گرو تینێكی زۆرەوە خۆیان بۆئەم یارییە گرنگە ئامادە كردوە، هەرچەندە بریار بوو ئەم یارییە لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هاندەرانی وەرزشی شاری سلێمانی یارییەكە گوازرایەوە بۆیاریگای مەلعبەكەی تایبەت بە یانەی سلێمانی لە سەنتەری شار، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش ، سلێمان رەمەزان راهێنەری یانەی زێرەڤانی گوتی: ئامادەكارییەكانمان بە شێوەیەكی زۆر باشە لە گشت روویەكەوەبۆ ئەم یارییە گرنگە ، ئێمە وەكو یانەی زێرەڤانی زۆر پێمان خۆشە ئەو جامە ببەینەوە بۆئەوەی ئەوەش بخاینە پاڵ نازناوی كوردستان،گوتیشی هیچ كێشەیەكمان نیە بەڵام ئێستا ئێمە لە نێو سەرەتای ئامادەكارییەكانین بۆخولی نایابی كوردستان و هیچ یارییەكی دۆستانەمان نەكردوە وەكو ئامادە كاری ئێمە هەندێك كێشەمان هەیە بەس دەتوانم بلێن ئێمە سووردەبین لەسەر بەدەست هێنانی نازناوەكە.

لەبەرامبەریشدا فاتیح حمە خان راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گوتی: ئێمە ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین ئەنجامی باشیش بەدەست بهێنین و هیچ كێشە و گرفتێكمان نیە بۆئەم یارییە ئێمەش

دەمانەوێ‌ سوود لە یاریگای خۆمان و هاندەرانی یانەكەمان ببینین بۆئەوەی بتوانین بۆیەكمجار لەمێژووی خۆمان ئەم نازناوە لە شاری سلێمانی بهلێنەوە كە یەكمجارە ئەم یارییە ئەنجام دەدرێت هەرچەندە بریار بوو ئەم یارییە لەسەر یاریگای خۆمان بێت بەڵام لەسەر داوای هاندەران یارییەكان گواسترایەوە بۆ یاریگای یانەی سلێمانی،هەموو هەولێكمان ئەوەیە كە نازناوەكە بۆخۆمان بێت و یانەی زێرەڤانیش یانەیەكی بەهێزە، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم یارییەش لەلایەن ناوبژیوانیش ئەحمەد عەبدوللای ناوبژیوانی بەتوانای شاری هەولێر بەرێوە دەچێت.
Top