ئەمرۆ یارییەكانی جامی كوردستان دەست پێدەكات

ئەمرۆ یارییەكانی جامی كوردستان دەست پێدەكات
كارزان كانەبی

بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە ژماریەك لە یاریگاكانی شارەكانی كوردستان شازدە یاری لە دەست پێكی جامی یانەكانی كوردستان دەست پێبكات، كە ساڵانە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بۆ یانە پلە یەكە و دووەكانی و ئەنجام دەدات دواتریش دەگاتە ریزی یانە پلە نایابەكان تاكو ئەنجاندانی گشت یارییەكان لەخولی نایابیش دەگرێتەوە، ئەمرۆ لە كاتژمێر4ی ئێوارە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان گشت یارییەكانی دەست پێك ئەنجام دەدرێت و لە كۆی 16 یانەو هەشت یانە سەردەكەون بۆ قۆناغی داهاتووی خولەكە، لە گرنگترین یارییەكانی دەست پێكیش لە شاری هەولێر لەیارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی ئاسۆوبروسك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییە یارییەكی گرنگ دەبێت بۆهەردوو یانە، لەسەر یاریگای شەهیدانیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی پێشكەوتن وسەرچنار بەیەك دەگەن و گشت یارییەكان لەدەست پێكی جامەكە تایبەت مەندی خۆی هەیە خشتەی یارییەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.

شەقلاوە-خانەقین-یاریگای ئارارات

رانیە-شەهیدان یاریگای قەلادزێ‌

سۆلاڤ-برایەتی یاریگای باباگوڕگوڕ

كفری-دەربەندیخان-یاریگای كفری

خەبات-سێمێل- یاریگای خەبات

پێشكەوتن-سەرچنار-یاریگای شەهیدان

بەردەڕەش-كۆیە-یاریگای بەردەڕەش

پیشەسازی-سیروانی نوێ‌-یاریگای پیشەسازی

ئاسۆ –بروسك-یاریگای ئاسۆ

گارە-سەورە-یاریگای گارە

دووو-غازی باكوور-یاریگای دووز

كەیوان –ئاڵتون كۆپری –یاریگای كەركوك3

سەید سادق-چەمچەماڵ-یاریگای سید سادق

مەخمور-ئاشتی- یاریگای مەخمور

ئاكرێ‌-خاك- یاریگای ئاكرێ‌

جیهان-سۆران –یاریگای پێشمەرگەی هەولێر
Top