پاڵەوانێتی كاراتێی كوردستان خاك و پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەست بوون
بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی كاراتێی لە شارەكانی كوردستان و بەڕەوو پێش بردنی زیاتری ئەم یارییە بۆ گەشە كردنی
زیاتری ئاستی یارییەكە لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان ولەژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لەشاری كەركوك پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان بەبەشداری بیست یانەكانی شارەكانی كوردستان بۆهەردوو جۆری كاتا و كۆمیتە بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو بە درێژایی ماوەی پاڵەوانیتیەكە لە كێبركێ دابوون بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتیەكە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوون.
جۆری كۆمیتە
1-پێشمەرگەی سلێمانی
2-خاك
3-سیروانی شارەزوور
3-چەمچەماڵ
جۆری كاتا
1-خاك
2-سیروانی شارەزوور
3-پێشمەرگەی سلێمانی
ـ
