دهۆك پاڵەوانی كیك بۆكسێنگی كوردستان بوو

دهۆك پاڵەوانی كیك بۆكسێنگی كوردستان بوو
كارزان كانەبی

بەمەبەستی گرنگی دان بەیارییەكانی كیك بۆكسینگ لە شارەكانی كوردستان، وەكو بەرنامەو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە ،بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كیك بۆكسینگی كوردستان و بەبەشداری 16 یانەی شارەكانی كوردستان لە شاری دهۆك بۆماوەی سێ‌ رۆژ پاڵەوانێتی كیك بۆكسنیگی یانەكانی كوردستان لە شاری دهۆك یارییەكانی لەسەر حەلەبەی یانەی دهۆك بەرێوەچوو لە كێشی نێوان 55كگم بۆ+110كگم، لە پاڵەوانیتیەكەش دا یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكانی لە ململانێ‌ دابوون بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش دەست نیشان كردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیتیەكانی دەرەوە ،ئەنجامی كۆتایش بەم شێوە خوارەوەبوو.

1-یانەی دهۆك 13خاڵ

2-یانەی نەورۆز12خاڵ

3-یانەی شەقلاوە11خاڵ
Top