سلێمانیش بە دوای راهێنەر دەگەرێت

سلێمانیش بە دوای راهێنەر دەگەرێت
كارزان كانەبی

هەر چەندە تاكو ئێستا یەك لای نەبۆتەوە كە یانەی سلێمانی خاوەنی 30خاڵ لە خولی بژاردەی عێراقی كە لەپلەی 16هەمی ریزبەندی یانەكان دێت و چارەسنوی بە نادیاری ماوتەوە لە خولەكە كە ئایا دادەبەزێ‌ یانە دەمێنتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باسم قاسمی راهێنەری ئێستای یانەكەی دەنگۆی ئەوی بلاو كردۆتەوە كە ژمارەیەك لە یانە باشەكانی خولی بژاردەی عێراقی پەیوەندیان پێوە كردوەی بۆ سەرپەرشتی كردنی تیپەكانیان، لەبەرامبەر لێدوانەكانی باسم قاسمیش ، مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی سلێمانی گوتی: باسم قاسم لە زاری خۆی بە ئێمەی گوتەوە كە چەند یانەیەك پەیوەندیان پێوە كردوە بۆ ئەوەی مەشقی یانەكانیان وەر بگرێت ئێمەش ئەو كارە بە مافێكی سروشتی خۆی دەزانین یان پەیوەندی بكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەش مافێكی ئاسایی خۆمانە وەكو ئەو قسە لەگەڵ راهێنەری تری بەتوانا بكەین، ئێمەش هەر ئەوها دانەنیشتووین دەستاو دەست ، ئێمەلەگەڵ باسم قاسم دەكەین ئەگەر گەیشتنە رێكەوتن ئەوە باشە ئەگەر نا ئەوە شتێكی ترەو راهێنەرمان ئامادە كردوە بیهێنین و لە ناو عێراقە و راهێنەری بەتوانایە ، ئێمە یانەیەكی گەورەیەن ئەویش ناوێكی گەورەیە ، ئەگەریش لە خولی عێراقی ماینەوە گۆرانكاری گەورە ئەنجام دەدەین لە ریزی یاریزانانی یانەكەمان بۆئەوەی وەكوپێویست بین و بتوانین گەورەیی ناوەكەمان و یاریزانانی بەتوانا پەڵكێش بكەین لە خولەكە.
Top