یه‌كه‌م لێدوانی گاریس به‌یڵ دوای چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید

یه‌كه‌م لێدوانی گاریس به‌یڵ دوای چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید
گاریس به‌یڵی وێڵزی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ یه‌كه‌م لێدوانی رۆژنامه‌وانی ده‌دات و هۆكاری چوونی بۆ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ شاری مه‌درید گاریس به‌یڵ به‌یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانی مه‌دریدی راگه‌یاند: هاتنم بۆ یانه‌ی شاهانه‌ به‌دیهاتنی یه‌كێك له‌خه‌ونه‌كانی ژیانمه‌، چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌ش ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.

له‌نامه‌یه‌كی ماڵئاوایشدا بۆ یانه‌ی تۆتنهام و هانده‌ره‌كانی گاریس به‌یڵ ده‌ڵێت: شه‌ش ساڵی پڕ له‌خۆشیم له‌یانه‌ی تۆتنهام به‌ڕێكرد، به‌ڵام كاتی ماڵئاوایی هاتبوو هیوادارم هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه‌م له‌ویستی من تێبگه‌ن.


هه‌روه‌ها به‌یڵ ووتی: سوپاسی هه‌ردوو یانه‌ی ساوسهامتۆن و تۆتنهام ده‌كه‌م رۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌وان نه‌بووایه‌ نه‌ده‌گه‌یشتم به‌م ئاسته‌ی ئێستا، چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شیش ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید




خه‌ندان
Top