مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ كڕینی فێلاینی
له‌هه‌واڵی رۆژنامه‌كاندا هاتووه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه بڕی 24 ملیۆن پاوه‌ند به‌و یاریزانه بدات، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كارییه‌كانی نێوان مان یونایتد و فێلاینی كۆتایی نه‌هاتووه.
له‌دوای په‌یوه‌ندی كردنی ده‌ڤید مۆیسی راهێنه‌ری پێشووی ئیڤه‌رتۆن به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه، فێلاینی بووه یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره چونكه پێشتر له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی خۆیدا یاریی كردووه و له‌تواناكانی رازییه.
خه‌ندان
