دزییه‌كی سه‌یر له‌یاریگاكانی به‌لژیكا ده‌كرێت

دزییه‌كی سه‌یر له‌یاریگاكانی به‌لژیكا ده‌كرێت
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوی دزییكردنێكی سه‌یر له‌یاریگاكانی هه‌رێمی (فلانده‌ر) ئه‌ویش به‌تێكدان و بردنی خاڵی لێدانی سزای یاریگاكان.

دزه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك خاڵی لێدانی سزای یاریگاكه‌یان ده‌رهێناوه‌ كه‌چاڵێكی گه‌وره‌یان لێدروستكردووه‌ و زیانێكی زۆری پێگه‌یاندووه‌، به‌بڕوای یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌وه‌ن ئامانجیان له‌مپه‌رخستنه‌ به‌رده‌م ره‌وتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌یه‌.


یاریگای یانه‌ی كه‌ی ئێف سی هێرزل یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه‌ و جگه‌ له‌دزینی خاڵی سزای یاریگاكه‌ و ئاڵاكان یاریگاكه‌یان به‌جۆرێك تێكداوه‌ كه‌له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا یاریزانه‌كان دووچاری پێكانهاتوون.






خه‌ندان
Top