ئەبیداڵ : شایەنی ئەوە نەبووم لە بەرشلۆنە بڕۆم

ئەبیداڵ : شایەنی ئەوە نەبووم لە بەرشلۆنە بڕۆم
ئیریک ئەبیداڵی فەڕەنسی پێی وایە شایەنی ئەوە نەبووە لە یانەی بەرشلۆنەدا بچێتە دەرەوە.

لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ، ئەبیداڵ دەڵێت " من یاریزانێک بووم شایەنی ئەوەبووم لە بەرشەلۆنەدا بمێنمەوە بۆ زیاتر لە وەرزێک ، هەموو هەوڵێکم دەدا بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشکەش بکەم ، هیواشم وابوو کە لەو یانەیەدا بمێنمەوە بۆ وەرزەکانی داهاتوو.

ڕاشیگەیاند " بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و داهاتووی بەردەوام دەبێت لەگەڵ یاریکردن لە تۆپی پێدا ، هەروەها هەموو هەوڵێکیشی دەدات بۆ ئەوەی متمانەی ڕاهێنەری یانەکەی ئێستای بەدەستبهێنێت.

ئەبیداڵی 33 ساڵ لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەی جێهێشت و پەیوەندی کرد بە یانەی مۆناکۆوە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لە یارییەکاندا پشتی پێ نەدەبەست.



خەندان
Top