بایرن میونخ بەهۆی یارییەکەی جامی سوپەرەوە 3 یاریزانی لەدەستداوە
بە پێی هەواڵی ئاژانسەکە ، لە یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا کە هەردوو یانەی بایرن میونخ و چێڵسی ڕووبەروی یەکبوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی یانە ئەڵمانییەکە کۆتاییهات ، ماریۆ گۆتزە توشی پێکان بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگا دوردەکەوێتەوە.
هەروەها مارتینێز لە هەمان یاریدا توشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە یاریگا دوردەکەوێتەوە.
هەروەها پزیشکانیش ئامۆژگاری ئاریان ڕۆبنیان کردووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پشوو بدات.
ماریۆ گۆتزە بەهۆی ئەو پێکانەیەوە ناتوانێت بەشداری لەگەڵ یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا. لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2014 ی بەڕازیل.
خەندان
