راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ دوو یاریزانی سه‌ره‌كی بانگهێشت نه‌كرد

راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ دوو یاریزانی سه‌ره‌كی بانگهێشت نه‌كرد
تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێكهاته‌یه‌كی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا بانگهێشتكرد، هه‌رچه‌نده‌ لیۆنێل میسی له‌ پێكهاته‌ی گشتیدایه‌ به‌ڵام به‌شداریی كردنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌.

گرنگترین یاریزانه‌ ئاماده‌نه‌بووه‌كانی به‌رشلۆنه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ بریتین له‌ (چاڤی هێرناندز و ئه‌لێكسیس سانچێز)، كه‌هیچ پێكانێكیان نیه‌ به‌ڵكو پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌وه‌ بێت كه‌راهێنه‌ری یانه‌كه‌ دایناوه‌ بۆ یاریی پێكردنی یاریزانه‌كانی به‌نۆره‌.


پێكهاته‌ی بانگهێشتكراو: ڤاڵدێس، پینتۆ، مۆنتۆیا، پیكێ، فابریگاس، پێدرۆ، ئینێستا، میسی، نایمار، دۆس سانتۆس، ماسكێرانۆ، پارترا، بۆسكێتس، خۆردی ئه‌لبا، ئه‌دریانۆ، تیۆ، دانی ئه‌لڤێس، سێرجی رۆبێرتۆ.



خه‌ندان
Top