لەخولی بالەی بژاردەی كوڕان هەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی و ئەكاد درێژەیان بە ئەنجامە باشەكان دا
لەمیانی یارییەكانی خولی بالەی بژاردەی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە لە چەند هۆلێكی جیاجیای شارەكانی كوردستان سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی هەڵەبجەی شەهیدی خاوەن یاریگاو جەماوەر رووبەرووی یانەی هەولێر بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یاریزانانی یانەی هەولێری میوانیش بە لێهاتیووی خۆیان و بە ئەزموونی چەند ساڵەیان توانیان یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی(3-0)گێم و بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر پێشەنگی یانەكانی گرتەوە بە كۆكردنەوەی 13خاڵ، لە شاری كەركوكیش لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شۆریجەی خاوەن یاریگا بەیەگ گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی ماوەی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو كێبركێیان دەكرد لەسەر تۆماركردنی خاڵ لە یارییەكە و سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی زۆر بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(3-2)گێم، لە شاری هەولێریش لەیارییەكی گرنگدا هەردوو كوڕانی ئەكادی عەنكاوە و شەقلاوە بەیەگ گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئەكاد توانیان یارییەكە بەسەركەوتنی خۆیان پێبهێنن بە ئەنجامی(3-0)گێم كۆتاییان پێهێنا.
