ئەلیكسەندەریش یانەی هەولێری بەجێهیشت

ئەلیكسەندەریش یانەی هەولێری بەجێهیشت
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی لە هەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئەلیكساندەر كۆسۆریجی یاریزانی هەڵبژاردەی بۆسنە مۆركرد لەسەر داوای دەستەی راهێنەرانی ئەوكاتی یانەكە رادان گاسنینی كرواتی بۆئەوەی لە هەردوو خول بەرگری لە درێسی یانەی هەولێر بكات لە یارییەكانی خولەكان، بۆیە بەر لەتەواو بوونی خولی بژاردەی عێراقی ئەلیكساندەر كۆسۆریجی بۆسنی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە وڵاتەكەی بۆدرێژە دان بەیاری كردن لەگەڵ یانەیەكی ئەوروپی، لەبارەی جێهێشتنی یانەی هەولێریش عومەر سلیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی هەولێر گوتی: ئەلیكساندەر كۆسۆریج لەسەر داوای خۆی پێش ئەوەی گواستنەویە هاوینە كۆتایی پێبهێت لە ئەوروپا گرێبەستەكەی خۆی كۆتایی پێهێنا لەگەڵ یانەی هەولێر هەرچەندە دەبوایە دوای كۆتایی هاتنی خولی بژاردەی عێراق بوایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆخۆی یانەیەكی ئەوروپی دەست كەوێت بۆیە پێش كۆتایی هاتنی خولی بژاردە كۆتایی بە گرێبەستەكەی ، گوتیشی ئێمە ئێستا ناتوانین هیچ گرێبەستێك بكەین تاكو راهێنەری نوێ‌ یانەكە دەست بەكار نەبێت لەدوای كۆتایی هاتنی خولی بژاردەی عێراقی چونكە كە راهێنەر دیاری كرا ئەوكات دەست بەهێنانی یاریزانانیش دەكرێت.
Top