خولى عێراق: ئافرۆدێت سەرکەوتنێکى زەحمەتى بەدەست هێنا

خولى عێراق: ئافرۆدێت سەرکەوتنێکى زەحمەتى بەدەست هێنا
کاروان شێخ زیرەک: سلێمانى
دووەم رۆژى یارییەکانى خولى بژاردەى تۆپى دەستى کچانى یانەکانى عێراق بەسەرکەوتنى یانە کوردییەکان کۆتایى پێ هات.
ئەمرۆ شەممە لەهۆڵى پێشمەرگەى سلێمانى دووەم رۆژى یارییەکانى بژاردەى کچانى عێراق کە 7 یانە تێیدا بەشدارن بەرێوەچوو، لەیەکێک لەیارییەکاندا کەکێبڕکێیەکى بەهێزى بەخۆوە بینى، ئافرۆدێت و حسێنییە بەیەک گەیشتن، لەو یاریی...ەدا کچانى حسێنییە لەسەرەتاوە جڵەوى یارییەکەیان لەدەستدا بوو، بەڵام کچانى شارى سلێمانى و یانەى ئافرۆدێت توانیان ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوەو پێش یانەى بەرامبەر کەوتن، بۆیە کۆتایى یارییەکە 22 بە 21 گۆڵ بەسوودى یانەى ئافرۆدێت بوو.
بەو شێوەیە ئافرۆدێت 2 خاڵى یارییەکەى بەدەست هێناو، سبەینێش لەسێیەم یارى خۆیدا سەعات 11 ى سەر لەبەیانى بەرامبەر بە یانەى سڵێخ یارى دەکات.
جێى باسە پێش ئەو یارییەش، کچانى هەردوو یانەى ئافرەتانى هەولێر و قەڵا، دووەم سەرکەوتنى خۆیان لەخولەکەدا بەدەست هێنابوو
Top