راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەنتۆنیۆ كۆنتی سێر ئەلێكس فێگسۆنی راهێنەری پێشووی بیر هێرشبەری ئەرژەنتینی و یاریزانی تازەی یۆڤانتۆس كارلۆس تیڤێز هێنایەوە، ئەمش دوای ئەوەی تیڤێز لەیەكەم یاری لەگەڵ ئەو یانەیە بەجلی رەش و سپی دەركەوت و توانیان نازناوی جامی سوپەری ئیتالیا بەدەست بهێنن دوای بردنەوەیان بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەی لاتسیۆ. ئەمەو لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی توتو سپۆرت كارلۆس تیڤێز رایگەیاند كونتی لەزۆر لاوە سێر ئەلكیس فێرگسۆنی بیرهێنامەوە لەسەروی هەمویانەوە ئارەزوویەكی زۆر بۆ بردنەوەو هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی گیانی ئازایەتی لەناخی یاریزان و پێشكەش كردنی ئەوەی لەتوانایەتی لەكاتی یاریكردن. هەروەها تیڤێز وتی زۆر خۆشحاڵم كەسەرەتای دەستپێكردنم لەگەڵ یۆڤانتۆس بەدەست هێنانی نازناوێك بوو، هەروەها زۆر خۆشحاڵیشم كەتوانیم لەم یاریەدا گۆڵێك تۆمار بكەم، بەڵام لەهەمووی گرنگتر لەلای منەوە پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرزبوو لەلایەن تیپەكەمانەوە. هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو یاریزانە ئەرژەنتینیە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە ئەوان لەسەرەتای وەرزی نوێی خولی ئیتالیان و ماوەیەكی زۆریان لەپێشە، بەڵام دوای یاریكردنیان لەگەڵ لاتسیۆ دڵنیایە كە تیپەكەی لەتوانای هەیە پارێزگاری لەنازناوی خولی ئیتاڵیا بكات.