دیگۆ سیمیۆنی: خولی ئیسپانیا مایەی بێزارییە

دیگۆ سیمیۆنی: خولی ئیسپانیا مایەی بێزارییە
راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دیگۆ سیمیۆنی پێی وایە تیپەكەی ناتوانێت ململانێ لە سەر نازناوی خولی ئیسپانیا بكات بە هۆی بوونی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید، سیمیۆنی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی: ململانێ لە سەر خولی ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە دەمێنیتەوە ئەوەش دەبێتە هوی ئەوەی خولی ئیسپانیا ببێتە مایەی بێزاری.
سیمیۆنی هەروەها گوتی: بێگومان دەمانەوێ ئەنجامی باش بە دەست بێنین و جارێكی دیكە دەگەینە خولی یانەكانی ئەوروپا بەڵام ململانێ لە سەر نازناوی خولی ئیسپانیا پێویستی بە فاكتەری زیاتر هەیە.
شایەنی باسە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە وەرزی رابردوو پلەی سێیەمی لە خولی ئیسپانیا بە دەست هێنا لە گەڵ نازناوی جامی شای ئیسپانیا.
Top