پاڵەوانێتیی مەلەوانیی ماوە درێژ كچانی سلێمانی و كوڕانی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوان بوون

پاڵەوانێتیی مەلەوانیی ماوە درێژ  كچانی سلێمانی و كوڕانی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوان بوون
لەسەر دەریاچەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندی مەلەوانی كوردستان و بەچاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەبەشداری 23یانەی شارەكانی كوردستان وزیاتر لە 70 یاریزانی پاڵەوانێتیی ماوە درێژەی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی كوڕو كچی بەشداربوو كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، لەبارەی بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتییەكەش رێبوار عەلی سەرۆكی یەكێتیی مەلەوانیی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: پاڵەوانێتییەكە بۆماوەی یەك رۆژ بوو، چونكە یارییەكانی پاڵاوتنمان نەبوو، بۆیە بۆماوەی یەك رۆژمان بەڕێ كرد، لە ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان و لاوان بوو بۆ كچانیش بۆئاستی تاك بوو، ئاستی پاڵەوانێتییەكەش بەرز بوو 23یانەی شارەكانی كوردستان بەشداریان كردبوو، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی پێشكەوتوان
1-پێشمەرگەی هەولێر
2-دووكان
3-غازی شیمال
ئاستی تاكی كچان
1-ترێ عومەر-سلێمانی
2-چرۆخالید-سلێمانی
3-ئەژین كاوە-سیروانی نوێ
ئاستی لاوان
1-جیهان
2-غازی شیمال
3-دووكان
Top